وەشانی نوێی سیستمی وەگەڕخەری tvOS ڕاگەیاندرا
ئەمانە سەرجەم تایبەتمەندییەکانی وەشانی نوێی tvOS ـن:
•بەرنامەیەکی نوێ بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەپڵ تی ڤی لە ڕێگای ئایفۆنەکەتەوە.
•ئێستا سیری دەتوانێت بەدوای ٦٥٠ هەزار بەرنامە و فیلم بگەڕێت.
•سیری تەنانەت دەتوانێت لە یوتیوبیش بۆت بگەڕێت.
•لابردنی هەموو ئەو داواکاریانەی لەگەڵ کردنەوەی هەر ئەپێک داوا دەکات و تەنها دەتوانیت بە یەکجار کردنەوەی قفڵ چالاکیان بکەیت.
•داگرتنی ئەپێک لەسەر ئایفۆن و ڕاستەوخۆ بەردەست بوونی لەسەر ئەپڵ تی ڤی.
•بەرنامەیەکی نوێ بەناوی (Single Sign-on) ڕزگارت دەکات لە زۆری داواکاریەکانی چوونە ژوورەوە.
وەشانی تاقیکاری نوێی tvOS ئەمڕۆ بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەبێت و وەشانی گشتیش لە پایزی ئەمساڵ بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەبێت.
سەرچاوە تۆڕی تەكنەلۆژیاری زانیاری كوردی
www.kitn.net
