ماوسێكی سەرنج راكێش
لە كۆمپیوتەردا ماوس گرنگترین ئامرازیەتی، چونكە دەكرێت بە شاكلیلی سەرەكی هەموو شتێك لە كۆمپیوتەردا سەیر بكرێت، بەبێ ماوس لەراستیدا كاركردن دژوارە، تەنانەت شاشە لەمسییەكانیش نەیانتوانیوە شوێنی ماوس بگرنەوە.
هەر رۆژە لەلایەن كۆمپانیایەك ماوسێكی نوێ بەرهەم دێت یان گۆڕانكاری بەسەر ماوسێكی پێشوو دادێت، ماوسی جۆری level 10 كە دوایین ڤێرژنی بەناوی level 10 M advanced كەوتە بازاڕەوە دیزاینێكی سەرنج راكێشی هەیە. شاشەیەكی LED هەیە كە دەكرێت بەبێ سنوور رەنگەكانی بگۆڕی. دوگمەكانی لای راست نەماون و لە شوێنی ئەو دوگمەیەك لەلای چەپ بەناوی DPI/profile داندراوە. دە دوگمەی هەیە بۆ پرۆگرام دانان هەرچەندە كە سەیری دەكەی تەنیا شەش دوگمە بەرچاو دەكەون. ماوسەكە هەم دەكرێت بۆ چەپ دەستەكان بێت هەم راست دەستەكان (واتە ئەوانەی بە دەستی چەپ یان راست دەتوانن كاری سەرەكی بكەن).
