مۆنۆپادێك تەنیا بۆ وێنهی سێلفی
گرتنی وێنەی سێلفی لەم رۆژانەدا بۆتە باو، واتە گرتنی وێنەی روووبەڕووی خۆت. بۆ گرتنی وێنەی سێلفی چەند ئامێرێك دروست كراون كە باوترینیان داری سێلفییە كە لە بازاڕدا گەلێك جۆریان هەیە. لەم دواییەدا مۆنۆپاد یان كۆپتەرێكی بچووك دروستكراوە كە تەنیا و تەنیا بۆ گرتنی وێنەی سێلفیە، مۆنۆپادی جۆری the hover camera ئاسۆیی دەفرێت زیاتر بۆ فڕین سوودی لێوەرناگیرێت، مۆنۆپادەكە لەسەر ئەو بەرزییە رابگرە كە مەبەستتە، ئەوكات دەست دەكات بە وێنەگرتن، كامێراكەی 13 مێگاپیكسلە و دەتوانێت بە كوالیتی k4 فیلمیش هەڵبگرێتەوە.
