قەڵەمی هۆشمەندی جۆریdotpen
پێنووسی زیرەكی dotpen درێژای 143 ملمە و هەروەها تیرەكەشی 11.9 ملمە. قەڵەمەكە خۆی بۆ ئامێرە هۆشمەندەكانی سیستەمی ئەندرۆید و ios بەرهەم هاتووە، بەڵام خۆی وەك قەڵەمێكی ئاسایی دەچێت. نوكی پێنوسەكە لە مادەی (تێرمۆپلاست) كە مادەیەكی سەختە دروستكراوە، لەسەر شاشەكان بە باشی كار دەكات، پێنووسەكە وەك ئاماژەی پێكرا زیاتر بۆ نووسین لەسەر شاشە دەبێت هەر پرۆگرامێكی مۆبایل كە تایبەت بە نووسین یان وێنە كێشانەوە بەو قەڵەمە دەكرێت سوودی لێوەربگریت. بۆیە هیچ پرۆگرامێكی تایبەتی بۆ دروست نەكراوە.
