کۆمپانیای ئنتڵ یەکەم پرۆسێسەری لە جۆری ١٠ ناوەکی ڕاگەیاند
کۆمپانیای ئینتڵ یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە ئامانجێکی گەورەی گرتووە لە ئەلیکترۆنیاتی ئەمریکی بە پرۆسێسەری نوێی Core i7 Extreme Edition بۆ ئەوانەی ئارەزووی یاری ڤیدیۆیی و یاری ٣٦٠ پلە دەکەن، کە ناوەڕۆکەکەشی درووست کراوە بەو پێداهەڵدانەی کە دەڵێت: فرە ئەرکی زۆر قورس و گەورە، واتە پڕۆسێسەرەک بۆ ئەرکە قورسەکان.
کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم پرۆسێسەرە نوێیە بە تەکنەلۆژیای ١٤ نانۆمیتر بەرهەمهاتووە، کە ئەمەش هەمان ئەو پڕۆسێسەرانەیە کە لە ساڵی ڕابردوو ئاشکرای کردن بەڵام کۆمەڵێک چاککاری لە کار و خێرایی دا کراوە.
کۆمپانیای ئینتڵ ڕایگەیاند کە ئەم پڕۆسێسەرە نوێیە، بۆ ئەو ڤیدیۆییانەی کە بە ڕوونی 4K وەشێنراون، وە ئەو ڤیدیۆییانەی کە بە شێوەی ڤیدیۆیی ٣٦٠ پلە درووست کراون، کە ئەمەش بە ڕێژەی ٢٥% خێراترە بە نەوەی پێش خۆی لەو پڕۆسێسەرە.
وە هەروەها کۆمپانیای ئینتڵ ڕایگەیاند کە ئارەزوومەندانی یارییە ڤیدیۆییەکان لەگەڵ پرۆسێسەری خێزانی Broadwell-E دەتوانن یاری بە ڕوونی 4K ئەنجام بدەن، وە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆییەکان لە ڕێگەی خزمەتگوزاری Twitch بە ڕوونی 1080p، وە تۆمار کردنی یارییەکان و بەرزکردنەوەی بۆ ماڵپەڕی یوتوب، کە ئەمەش بە ڕێژەی ٢٥% خێراترە بە نەوەی پێش خۆی لە پڕۆسێسەری جۆری Haswell-E
سەرچاوە تۆری تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
