هەموو زانیاریەک دەربارەی نەوەی نوێی ئایفۆن بەناوی iPhone 7

هەموو زانیاریەک دەربارەی نەوەی نوێی ئایفۆن بەناوی iPhone 7
هەموو زانیاریەک دەربارەی نەوەی نوێی ئایفۆن بەناوی iPhone 7
کۆمپانیای ئەپڵ ساڵانە کۆنگرەی سەرەکی خۆی لە کالیفۆڕنیا ئەنجام دەدات ، هەموو ساڵێک ئەو کۆمپانیایە کۆنگرەیەک لە مانگی ٩ گرێدەدات و سەرجەم داهێنان و نوێکارییەکانی لە بواری مۆبایل کۆدەکاتەوە لەژێر ناوی “iPhone”.لەو کۆنگرەیەدا ساڵانە نەوەی نوێی ئایفۆن بڵاودەکرێتەوە ، بڕیار وایە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوو ، نەوەی نوێی ئایفۆن لە کۆنگرەی ئەمساڵی ئەپڵ لە مانگی ٩ ـدا ڕابگەیەنرێت کە بەپێی زۆربەی پێشبینیەکان ناوی “iPhone 7” دەبێت.لەم بابەتەدا سەرجەم زانیاری و پڕوپاگەندە و پێشبینیەکانی ئەو ئایفۆنە نوێیەتان بۆ دەخەینە ڕوو ، بێگومان هەوڵ دەدەین ئەو پڕوپاگەندانەی کە ئاماژەیان پێ دەدەین ئەوەندە خەیاڵی نەبن و هیچ نەبێت تۆزێک لە پێشبینی ڕاستەقینەی ئەو ئایفۆنە نوێیە نزیک بن ، بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە پێگەی (Mac Rumors) ـمان هەڵبژاردووە چونکە پێگەکە لە کۆمپانیای ئەپڵ نزیکە و شارەزاییەکی باشیان لەو بوارەدا هەیە .سەرچاوە تۆری تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
Top