كارت ریدەری وایەرلەیس

كارت ریدەری وایەرلەیس
كارت ریدەری وایەرلەیس
میمۆری یان زەینی دیجیتالی كە لە مۆبایل و كامێراكاندا بەكار دێت، یان ئەو میمۆرییەی كە لە خودی كامێرا یان مۆبایلەكاندا هەیە وەڵامدەری ویستی بەكارهێنەرەكەی نییە، بۆیە میمۆری دیكەی بۆ دادەنێن.. میمۆرییەكان قەبارە و شێوازیان جیایە و قەبارەی داكردنی داتاش لە میمۆرییەكان جیایە..
كۆمپیوتەرەكان شوێنێكیان هەیە بۆ خوێندنەوەی میمۆری ئەگەر نەشیان بێت ئامێرێك بە قەوارە و كاركردی جیا هەیە بەناوی (كارت ریدەر) كە میمۆرییەكەی لەناو دادەنرێت و لە كۆمپیوتەر دەتوانی وێنەكانی سەر میمۆری وەربگری..
لەم دواییەدا جۆرێك لە card rider بەرهەم هاتووە كە وایەر لەیسە و بە سیستەمی وای فای وێنەكان لە مۆبایل یا لە كامێرا وەردەگرێت.. و دەیانخاتەسەر میمۆری.. ئەو كارت ریدەرە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، یەكەم میمۆری سەر مۆبایل یان كامێراكەت دەرناهێنی و بەئاسانی لە ماوەیەكی كەمدا وێنەكان دەگوازیەوە.. كارت ریدەری جۆری travelair AC یەكێكە لەم كارت ریدەرانە. ئەو مۆبایل یان كامێرایانەی كە سیستەمی NFCیان لەسەرە تەنیا بە نزیك كردنەوەی ئامێرەكە لە كارت ریدەری وایەرلەیس وێنەكانیان دەگوازرێنەوە.
ئامێرەكە لە یەك كاتدا دەتوانێ لە پێنج ئامێری وەك مۆبایل یان كامێرا داتا وەربگرێ و رێكیان بخات، واتە لە یەك كاتدا وێنەكانی سەر پێنج كامێرا دەگوازێتەوە سەر میمۆری، بۆ یەك میمۆری بێت یان بۆ چەند میمۆرییەك.
Top