گەورەترین هاردی ssd

گەورەترین هاردی ssd
شایه‌نی باسه‌ گه‌وره‌ترین بڕی هارد ناوه‌كی تا ئێستادروست كرابيت ٦ تێرابایت بوو له‌ جۆری SSD، به‌ڵام هارد ” Fixstars SSD-13000M ” به‌ گه‌وره‌ترین بڕی هارد داده‌نرێت كه‌ تا ئێستا به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نرا بێت.

هارد ” Fixstars SSD-13000M ” ڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای Fixstars ده‌فرۆشرێت دواتریش له‌ لایه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كانی فرۆشتن له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

قه‌باره‌ی ئه‌م هاردە ٢.٥ ئینچه‌، وه‌ ده‌توانرێت په‌یوه‌ست بكرێت له‌ ڕێگه‌ی ده‌رچه‌ی SATA 6، وه‌ توانای خوێندنه‌وه‌ی ٥٨٠ مێگابایتی هه‌یه‌ له‌ یه‌ك چركه‌ و نووسینی ٥٢٠ مێگابایت له‌ یه‌ك چركه‌، به‌ڵام كۆمپانیای ناوبراو هیچ زانیاریه‌كی له‌سه‌ر خێرایی خوێندنه‌وه‌ و نووسینی هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌داوه‌.

پشتریش كۆمپانیای ” SanDisk ” دووهاردی جۆری SSD به‌ بڕی ٦ تێرا و ٨ تێرا ڕاگه‌یاندووه‌، وه‌ كۆمپانیای سامسۆنگیش هاردی SSD له‌ بری ٤ تێرابایت ڕاگه‌یاندووهسەرچاوە تۆڕی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
Top