پرۆگرامێكی مۆبایل بۆ دابەزاندنی ڤیدیۆ لە یوتیوب

پرۆگرامێكی مۆبایل بۆ دابەزاندنی ڤیدیۆ لە یوتیوب
پرۆگرامێكی مۆبایل بۆ دابەزاندنی ڤیدیۆ لە یوتیوب
سایتی یوتیوب گەورەترین سایت و ئەرشیڤی ڤیدیۆیە، خودی سایتەكە كارێكی وای نەكردووە كە بتوانی ڤیدیۆیەكان بەبێ پرۆگرام دابەزێنی، هەرچەندە هەم بۆ كۆمپیوتەر و هەم بۆ مۆبایل پرۆگرام و رێگاچارەی دیكە هەن بۆ دابەزاندنی فیلمەكان..
یەكێك لە پرۆگرامە گرنگەكانی مۆبایل پرۆگرامی SnapTube YouTube Downloader ئەم پرۆگرامە بۆ دابەزاندنی فیلم گرنگی زۆری هەیە، كاتێك پرۆگرامەكە دادەبەزێینە سەر مۆبایل و بیكەوە لە رێگای پرۆگرامەكە یوتیوب بكەوە، ئەوكات فەرمانێك نیشان دەدات بۆ دابەزاندنی فیلمەكە، چەندین شێواز هەن بۆ دابەزاندن، بەكارهێەر كامەی مەبەستە و كامە لە گەڵ مۆبایلەكەی دەگونجێ بەمجۆرە دایدەبەزێنێ، جگە لەوەش ئەگەر حەزت نەكرد خودی فیلمەكە دابەزێنی بەڵكو مۆسیقا یان دەنگی فیلمەكەت پێویست بوو ئەوە بەشێكی تێدایە تایبەت بە دابەزاندنی دەنگەكە..
ئەو پرۆگرامە تەنیا ڤیدیۆكانی سەر سایتی یوتیوب دانابەزێنێ بەڵكو لە زۆربەی سایتەكان فیلم دادەبەزێنێ، تەنانەت لەسەر فەیسبووكیش..
Top