نیگەرانی ونبوونی كلیلەكانت مەبە
هەر شتێك كە مرۆڤ لێی بزر دەبێت ناخۆشە، بەڵام هیچ كامیان ناگاتە كلیلی دەرگا و سویچی ئۆتۆمبێل.. تەكنەلۆژیای نوێ هەرچەند بە درەنگەوە بیری لە گۆڕینی كلیل و كیلۆن كردۆتەوە، بەڵام هەرچۆنێك بێت دەستی پێكردووە و كۆمپانیای سامسۆنگ یەكەم هەنگاوی لەم بوارەدا ناوە.
قفلە هۆشمەندەكەی كۆمپانیای ناوبراو بە digital door lock واتە قفلی دیجیتالی دەرگا ناسراوە. ئیدی بۆ كردنەوەی دەرگاكان پێویست بە كلیل ناكات بەڵكو تەنیا لە كۆدی نهێنی و هەستەوەری پەنجە سوود وەردەگری.
جگە لەوەش دەكرێت كلیلیش هەڵبگری، لە هەمووی گرنگترین دەتوانی لە رێگای ئەپلكەیشنێكی تایبەتەوە كە لەسەر مۆبایلەكانی سامسۆنگ دادەنرێت دەرگاكان بكەیەوە.
