گوڵدانێك بۆ شەحنكردنەوەی مۆبایل

گوڵدانێك بۆ شەحنكردنەوەی مۆبایل
گوڵدانێك بۆ شەحنكردنەوەی مۆبایل
مۆبایل و شەحنكردنەوەكەی هەر رۆژە ئامرازێكی نوێ بۆ بەرهەم دێ و رێگایەكی نوێی بۆ دەدۆزنەوە.. شەحنكردنەوە بە خۆر، ئاو، شەكر، ئاگر، با...تاد. نوێترین رێگاش شەحنكردنەوەیە بە گوڵ و گیای باخچە..
گوڵدانێك بەناوی Bioo life بەرهەم هاتوە كە جگە لەوەی وەك گوڵدانێك سوودی لێوەردەگیردرێ، وەك شەحنكەرەوەیەكی مۆبایلیش رۆڵی خۆی هەیە. گوڵدانەكە تەنیا فتۆسێنز «وزەی گیاوگوڵ» شەحنی مۆبایل دەكاتەوە، ئەگەر بیرۆكەی شەحنكردنەوە بۆ «فتۆسێنتێز» سەركەوتوو بێت، ئیدی دەكرێت لەداهاتوو دارستانەكان جگە لەوەی وەك پاراستنی ژینگەش بن، بكرێت كارەبای پێویستیشیان لێ بەرهەم بێت..
Top