رزگاركەرە بچووكەكە
دەریا و رووبار بۆ ئەوانەی مەلەی دەزانن یان نازانن هەر مەترسی خۆی هەیە، خۆمان گوێبیستی هەواڵەكان بووین كە لەم دوو ساڵەدا چەند هەزار كەس لە رێگای گەیشتن بە ئەوروپا لە دەریای ئیجەدا خنكان.. جلیقەی تایبەت بە خۆپاراستن هەیە كە ئەگەر كەوتنە ناو دەریا بیان پارێزێ.. ئامێری Kingii كە وەك كاتژمێرێك لە مەچەك دەخرێ، بۆ پاراستنی گیانی مەلەوانەكان دروست كراوە. ئەو ئامێرە بچووكە لە كەمترین ماوەدا كیسەی هەواكەی پڕ دەكات و بەكارهێنەرەكەی لە بن ئاوەوە دەخاتەسەر ئاو.
كاركردی ئەو ئامێرە ئەوەیە بە هەستەوەرەكانی لێدانی دڵی بەكارهێنەرەكەی، ئوكسیجین و قوڵایی ئاو دەزانێت و ئەگەر هێماكان لە حاڵەتی مەترسیدابوون ئەوكات ئۆتۆماتیكی كیسەكەی پڕ هەوا دەبێت...
