فەیسبووكیش كامێرای بەرهەم هێنا
فەیسبووك وەك گەورەترین تۆڕی كۆمەڵایەتی ناسراوە، تۆڕێك كە لە جیهانی مەجازیدا وەك وڵاتی مەجازی دەناسێنن.. ئەم تۆڕە زیاتر بۆ پەیوەندی لەنێوان كۆمەڵكای ئینسانیدا بووە و زیاتر سایتێكی ئینتەرنێتی بووە، بەڵام لەم دواییە پێدەچێ خۆی لە دونیای داهێنان و بەرهەمهێنانی ئامێری تەكنەلۆژیای نوێشدا تاقی بكاتەوە، لەم دواییەدا نوێترین كامێرای خۆی بەناوی surround 360 بەرهەم هێناوە،
كامێراكە سێ رەهەندییە و خاوەنی 17 لێنز واتە چاوی ئەلكترۆنییە. كاتێك فیلمێكی سێ رەهەندی 360 پلەیی دەگرێت پێویست ناكات جارێكی دیكە دەستكاری بكرێتەوە..
خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە كە كۆمپانیای ناوبراو بە نیاز نییە داهێنانەكەی خۆی بفرۆشێت، بەڵكو نیازیەتی بە شێوەی پارچە پارچە بیفرۆشت و بەكارهێنەر بۆخۆی لەباڵێكی بخاتەوە..
