شاری رۆبۆتەكان لە ژاپۆن
لە هەولێر و شارەكانی دیكەی هەرێم، چەند ساڵێكە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون دەكرێنەوە و ناوی شاریان لێدەندرێت، وەك شاری خەونەكان، شاری زێڕین، شاری ئاوێنە... لەم دواییەدا لە وڵاتی ژاپۆن پارك یان بەواتایەكی دیكە شارێك دروستكراوە كە بە شاری رۆبۆتەكان ناسراوە.
لەم شارەدا گشت ئەرك و كارێك لەلایەن رۆبۆتەكان ئەنجام دەدرێت، رۆبۆتەكان ژینگە پاك دەكەنەوە، چێشت لێدەنێن، خزمەتگوزاری گەیاندن و پەیوەندی ئەنجام دەدەن. زۆربەی ئەو كارانەی مرۆڤ ئەنجامیان دەدات ئەوانیش ئەنجامی دەدەن. گشت رستۆران و كۆفی شۆپەكان لەو شارەدا لەلایەن رۆبۆتەوە بەڕێوە دەچێت و مرۆڤ تەنیا وەك میوان دەتوانی سەردانی ئەم شارە بكات.
رۆبۆتەكان هۆشمەندن هەر ئەوە نین كە ئەرك ئەنجام بدەن، بەڵكو پەیوەندی كۆمەڵایەتیش دادەمەزرێنن و سەبارەت بە لایەنی كۆمەڵایەتی و هەست و سۆزەوەش ئاگادارن. شارەكە لە شاری «ناكازاكی»یە. لە داهاتوویەكی نزیكدا دەبێتە شارێكی گەشتیاری.
