كامێرا تایبەتەكەی سامسۆنگ و وێنەی 360 پلەیی
سامسۆنگ ئەگەر نەچێتە بواری ریكلام كردن بۆ ئەو كۆمپانیایە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا پێشكەوتنی خێرای بەخۆیوە دی، خۆی گەیاندۆتە ریزی كۆمپانیا پلە یەكەمەكان.. لەم دواییەدا كامێرایەكی بە ناوی gear 360 بەرهەم هێناوە كە لەناوەكەی را دیارە دەتوانێت وێنەی 360 پلەیی بگرێت، واتە هەر چوار دەوری خۆی.. كوالیتی وێنەگرتنەكەی 15 مێگاپیكسەلە.. شاشەیەكی بچووكی هەیە كە بەهۆیەوە ئەو وێنانەی كە كامێراكە دەیگرێت دەیبینی.
فیلمگرتنیش بە كامێرای ناوبراو لە ئاستێكی بەرزدایە و بەهۆیەوە دەكرێت گۆڕانكارییەكی نوێ لە بەرهەمهێنانی یاری و فیلم بە كوالیتی بەرز تایبەت بە هێدستەكان بەدی دبێت. بەڵام لەبیرتان نەچێت گشت ئەو تایبەتمەندییانەی ئاماژەیان پێدرا تەنیا بەهۆی كامێرایەكی هۆشمەندی سامسۆنگەوە دەستەبەر دەبێت. خودی كامێراكە دەكرێت میمۆری 128 گێگابایتی بۆ دابندرێ..
