تەختەی دیجیتالی هۆشمەند
ئەو قوتابی و مامۆستایانەی كە بیست ساڵ لەمەوبەر وانەیان دەخوێند یان وانەیان دەوتەوە، تەختە سپی واتە «وایت بۆرد» بوونی نەبوو، بەڵكو تەختە رەشە و گەچێكی تایبەت بەنووسین.. دواتر گۆڕا بە تەختە سپی.. ئێستا قۆناغێكی دیكە دەستی پێكردووە، ئەویش تەختەی دیجیتالی هۆشمەند. لەم چەند ساڵەدا چەندین تەختەی دیجیتالی بە قەبارە و كارایی جیاوازە بەرهەم هاتوون، یەكێك لەو تەختانە تەختەی دیجیتالی جۆری kapp42 یە. تەختەیەكی دیجیتالی كە هەر ئەو كاتەی كە بابەتێك دەنووسی هەر ئەوكات نووسینەكە بۆ مۆبایل یان تەبلێت یا لاپتۆپی هەموو ئەوانەی كە لە كۆنفرانس یان قوتابخانە یان زانكۆ دانیشتوون دەگوازێتەوە..
بەكارهێنەری تەختەكە هەر شتێك بنووسی راستەوخۆ لەسەر شاشەی مۆبایل و تەبلێتەكان دەبیندرێ.. تەختە دیجیتالییەكە توانای هەیە لەگەڵ 250 ئامێر لەیەك كاتدا ببەسترێتەوە. رەنگە لە داهاتوویەكی نزیكدا چاوەڕوانی نوێترین تەختەی دیجیتالی دیكە بین..
