كیبۆردێكی سەرنج راكێش تایبەت بە مۆبایل و لاپتۆپ

كیبۆردێكی سەرنج راكێش تایبەت بە مۆبایل و لاپتۆپ
كیبۆردێكی سەرنج راكێش تایبەت بە مۆبایل و لاپتۆپ
كۆمپانیای LG كۆریایی لەم دواییانەدا كیبۆردێكی زۆر سەرنج راكێشی بەرهەم هێناو، پێچەوانەی كیبۆردەكانی دیكە تەنیا چوارریز دوگمەی هەیە، ئەوەش وا دەكات كاركردن بەو كیبۆردە تا رادەیەك دژوار بێت، بۆیە لە هەوڵێكی دیكەدا LG نەوەی دووەمی ئەو كیبۆردەی بەرهەم هێنا كە لە پێنج ریز پێكهاتووە و كیبۆردەكە لوول دەدرێ و بچووك دەبێتەوە..
كیبۆردەكە لە رێگای بلوتوسەوە پەیوەند دەدرێت و بۆ مۆبایل و تەبلێت و كۆمپیوتەر دەگونجێت..گەرچی گشت ئەو ئامێرانەی ئاماژەیان پێدرا خۆیان كیبۆردی تایبەتی مەجازیان هەیە، بەڵام تایپ كردن بە كیبۆردێكی حەقیقی واتە كیبۆردێك دوگمەی هەبێت و دەستی لێبدرێت هەم بەكارهێنەرەكەی چێژی زیاتر لێوەردەگرێ هەم خێرایی تایپ كردن لەو كیبیۆردانەدا لەسەرێیە..
Top