پرۆگرامێك بۆ دیزاینی سایت لە پێنج خولەكدا

پرۆگرامێك بۆ دیزاینی سایت لە پێنج خولەكدا
پرۆگرامێك بۆ دیزاینی سایت لە پێنج خولەكدا
بۆ دروستكردنی سایتێك پێویستت بەوە هەیە یەكێك لەو پرۆگرامانە بەكار بێنی كە تایبەتن بە دروستكردنی سایت، بەڵام ئەو پرۆگرامانە زۆربەیان بەكارهێنان و سوودلێوەرگرتنیان بۆ ئەوانەی شارەزاییەكی ئەوتۆیان نییە لە سایت دروستكردن گەلێك دژوارە، چونكە بە زمانی پرۆگرامنووسی ئامادەكراون...هەندێك پرۆگرامیش هەن كە بەكارهێنەر پێویست ناكات بۆ دیزاینكردنی سایت تەنانەت یەك كۆدیش بنووسی وەك پرۆگرامی Website Evolution X5 Incomedia
بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامی ناوبراو ئەوانەن:
- بەكارهێنانی زۆر ئاسانە و هیچ شارەزاییەكیشت لە دروستكردنی سایتدا نەبێت دەتوانی سوودی لێببینی..
- بوونی دەیان نموونەی لە پێشدا ئامادەكراو..
- بە ئاسانی ئەپەلۆدكردنی سایتەكە لە سێرڤەرەكانی FTP.
- دروستكردنی لاپەڕەیەكی تایبەت كە بتوانن بە ناو و پەسۆردەوە بچنە ناو سایتەكە و زۆر تایبەتمەندی دیكەش..
Top