كامێرای LG 360 و تایبەتمەندییە گرنگەكانی
كۆمپانیای LG لەم دواییەدا نوێترین كامێرای 360 پلەیی خۆی بەرهەم هێنا.. كامێرایەك بەتایبەتمەندی گرنگ و جیاواز... كامێراكە دەتوانێت وێنەی 360 پلە بگرێت، بەڵام بە كوالیتی k2 هەروەها دەنگیش بە كوالیتی 5.1 تۆمار بكات...
هەستەوەری كامێراكە 13 میگاپیسكلە و 3 مایكی لەگەڵدایە.. دەنگ و رەنگ هەردووكیان كوالیتیان باشە.. میمۆرییەكەی 4 گیگابایتە و دەكرێت میمۆری دەرەكیشی بۆ دابندرێ.. دەتوانن وێنەكان هەر لەوكاتەدا دەگرن لە سایتی یۆتیوبدا بڵاوی بكەنەوە..
