خەمخۆری دانەكانتان
زۆر كەس هەر لە ژیاندا فلچەیان لە ددان نەداوە و زۆربەی خەڵكیش هەموو شتێك لەبیر بكەن ددان شوردن لەبیر ناكەن.. ئەگەر تۆ كەسێكی لەبیرت دەچێتەوە ددانەكان كەی بشۆی. ئەوە ستاندنی دانانی فڵچە كە بە bobble ناسراوە بەكار بێنە. ئەو ئامێرە هۆشمەندە و ئەو زانیارییە بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكەت بەرێ دەكات كە چ كاتێك ددانت نەشوردووە.
هەر بەوەندەش ناوەستێ، بەڵكو ئەگەر ماوەی شوردنی ددانەكانت كەم بێت، واتە كەمتر لە دوو خولەك ئەوە ئاگادارت دەكاتەوە كە هێشتا ماوتە دددانەكانت بشۆی.. گشت ئەو زانیارییانەش لە رێگای بلوتوسەوە بۆ مۆبایلەكەت بەرێ دەكات.
