لاپتۆپی چەماوە لە خەیاڵەوە بۆ راستی
لاپتۆپ لەو كۆمپیوتەرانەن كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە بواری كاراییەوە هەندێك گۆڕانكاریان بەسەرداهاتووە، بەڵام لە بواری ستایل و دیزاینەوە گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ بەدی ناكرێت، راستە تۆزێك تەنكتر بوونە كە ئەو گۆڕانكارییەش زۆر بەكەمی هەست پێدەكرێ... سامسۆنگ كە یەكێكە لە كۆمپانیا بەهێزەكانی بواری تەكنەلۆژیای نوێ هەوڵیداوە گۆڕانكاری لە دیزاینی لاپتۆپدا بكات و هەربۆیە لاپتۆپی جۆری Samsung ativ 4kی بەرهەم هێناوە. هەرچەندە تاكو ئێستا زانیارییەكی تەواو لە بواری كاراییەكانی كۆمپیوتەرەكە لەبەردەستدا نییە، بەڵام ئەوەی كە لە وێنەكەدا دەیبینین ئەوەیە كە لاپتۆپەكە چەماوەیە و لە بواری ستایلەوە زۆر جیاوازە لە هەموو لاپتۆپەكانی دیكە.. بەرهەمهێنانی لاپتۆپێكی چەماوە تێچوویەكی زۆری دەوێت و لەگەڵ هەوڵێكی زۆر، چونكە دەبێت شاشە و پرۆسیسەر و تەنانەت كیبۆردیش چەماوە بن.. هەوڵەكەی سامسۆنگ بۆ ئەوەیە كە لانی كەم چیدی بەرهەمهێنانی لاپتۆپ یان تەلەڤزیۆنی چەماوە چیدی لە بازنەی خەیاڵدا نەمێنێتەوە و بەڵكو ببێ بە واقیعی..
