كاتژمێری زیرەكی كاسیۆ و شەحنێكی درێژمەودا

كاتژمێری زیرەكی  كاسیۆ و شەحنێكی درێژمەودا
كاتژمێری زیرەكی كاسیۆ و شەحنێكی درێژمەودا
لەسەرەتادا كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی مۆبایل كاتژمێری هۆشمەندیان بەرهەمهێنا، پاش ئەوە زۆربەی كۆمپانیاكانی دیكەش هەوڵیان لەوبارەوە جێ پەنجەیان دیار بێت.. كۆمپانیای كاسیۆ كە یەكێكە لە كۆمپانیا ناسراوەكانی بەرهەمهێنی كاتژمێری دەست، لەم ماوەیەدا كاتژمێرێكی هۆشمەندی بەناوی WSD-F10 بەرهەم هێناوە كە سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە. كاتژمێرەكە توانایی timepieceی هەیە كە دەتوانرێت بەهۆیەوە بەیەك جار شەحن كردنەوە هەتا مانگێك سوودی لێوەربگری.. كاتژمێرەكە رەنگی نارنجی، سەوز و رەش و سووری هەیە و كاتژمێری ناوبراو زیاتر بۆ دەست و مەچەكی ئەستوور و پیاوانە دەگونجێت. كاتژمێرەكە هەتا قوڵایی 50 مەتریش لە ئاودا بەبێ ئەوەی زیانێك ببینی كار دەكات و هەستەوەری تایبەت بە زەخت، ئاراستەپێو، خێرایی پێوی هەیە.. ئەگەر لەگەڵ مۆبایلیش پەیوەندی بدەی سوود لە زۆر بەرنامەی دیكەش وەردەگری، وەك نەخشەكانی تایبەت بە پێ رۆیشتن و رێنوێنی كردنی ماسیگرتن و چەند تایبەتمەندی دیكەش..
Top