مۆبایلیش حەمامی پێدەكرێت

مۆبایلیش حەمامی پێدەكرێت
مۆبایلیش حەمامی پێدەكرێت
  هەموومان دەزانین هەر ئامێرێكی ئەلكترۆنی كە تەڕ بێت، كێشەی بۆ دروست دەبێت، جار هەیە بەتەواوی تێكدەچێت.. ساڵانە بە هەزاران مۆبایل بەهۆی كەوتنە ناو ئاوەوە تێكدەچن و فڕێ دەدرێن.. بۆیە دوو كۆمپانیای KDDI و Kyocera مۆبایلێكی هۆشمەندیان بەناوی Dignoe rafre بەرهەم هێناوە كە دەكرێت رۆژانە حەمامی پێبكەی و بە ئاو و سابوون بیشۆری. ئەو مۆبایلە یەكەم مۆبایلە بەرهەم هاتبێت كە دەكرێت جگە لە ئاو بە مادەی پاككەرەوەش بشۆردرێت. مۆبایلەكە لەگەڵ ئاوی گەرمیش كێشەی نییە تەنانەت ئەگەر 45 پلەش بێت، مادەیەكی پلاستیكی تایبەتی تێدایە بۆ ئەوەی كە ئەگەر بكەوێتە نێو ئاوەوە بكەوێتە سەرەوە. تایبەتمەندییەكانی دیكەی ئەوەیە شاشەكەی 5 ئینجە، رامەكەی 2 گێگایە، میمۆری ناوخۆی 16 گێگایە و كامێراكەی 13 مێگایە..
Top