پاوەربانكێكی بەهێز چەندین جار مۆبایل شەحن دەكاتەوە

پاوەربانكێكی بەهێز چەندین جار مۆبایل شەحن دەكاتەوە
پاوەربانكێكی بەهێز چەندین جار مۆبایل شەحن دەكاتەوە
  پاوەربانك هەرچەندە ئامێرێكی زۆر گرنگ نییە، بەڵام لەكاتی گەشتكردن بۆ ناوچە دووردەستەكان، ئەو ناوچانەی كە دوورن لە وزەی كارەبا، یان گەشتكردن بۆ دارستان و ناوچە شاخاوییەكان گرنگییەكی زۆری دەبێت.. هەرچەندە پاوەربانكەكان زۆربەیان لە توانایاندایە لە یەك كات شەحنكردنەوەدا یەك هەتا دوو جار مۆبایلەكان شەحن بكەنەوە.. بەڵام بەم دواییە پاوەربانكێك بەناوی Astro7 بەرهەم هاتووە كە لە توانایدا هەیە مۆبایلی ئایفۆن6 زیاتر لە دە جاران شەحن بكاتەوە. جگە لەوەش لە یەك كاتدا دەتوانێت دوو ئامێر پێكەوە شەحن بكاتەوە.
Top