پاوەر بانكێك بە تیشكی خۆر كار دەكات
مۆبایل و كامێرا و ئامێرەكانی دیكە كە پێویستیان بەوەیە باترییەكەیان شەحن بكرێتەوە، گرفتی هەرە سەرەكیان هەر ئەو شەحنكردنەوەیە، كە لە گەشت و گەڕان و مانەوە لە چیاو دارستاندا شەحنیان دابەزێت و پەكت بكەوێ.. بۆ كاتە زەروورییەكان یان دەبێت باتری زیادیت پێ بێت یان ئامێرێكت پێبێت كە شەحن بكاتەوە. پاوەربانكەكان ئامێرێكی بە سوودن بۆ شەحنكردنەوە ئامێرە دیجیتالییەكان، بەڵام گرفت لەوەدایە ئەویش شەحنی دادەبەزێت..
كۆمپانیای هواوی بەمەبەستی چارەسەری ئەم گرفتە پاوەربانكێكی بەرهەم هێناوە كە لە تیشكی خۆر سود وەردەگرێت. پاوەربانكەكە كێش و قەبارەی هەر بەقەد پاوەر بانكی دیكەیە، بەڵام ئەو تایبەتمەندییەی هەیە كە هەم بە كارەبا و هەم بە تیشكی خۆر شەحن دەبێتەوە..
