بڵندگۆیەك دەبێتــە وەرگێڕی زمان

بڵندگۆیەك دەبێتــە وەرگێڕی زمان
بڵندگۆیەك دەبێتــە وەرگێڕی زمان
 كۆمپانیای پاناسۆنیك جۆرێك لە بڵندگۆ واتە سپیكەری بەرهەم هێناوە كە بە megaphoneyaku ناسراوە، ئەم بڵندگۆیە لە شوێنی بەستنی كۆنفرانس و بۆنەكان، یان لە خولەكانی راهێنان یان لە فڕۆكەخانەكان سودی لێدەبیندرێ. ئەم بڵندگۆیە لەیەك كاتدا دەنگی بەكارهێنەرەكەی بۆ سێ زمان وەردەگێڕێ، بۆ نموونە ئەگەر وەرگێڕەكە بە زمانی ژاپۆنی بانگەوازی شتێك بكات، بە داگرتنی دوگمەیەك دەنگەكە بەزمانی ئینگلیزی بڵاودەبێتەوە. بڵندگۆكە شێوەی وەك ئەو بڵندگۆیانە دەچێت كە رۆژانە بە دەست دەستگێڕەكانی لای خۆمان دەیبینین. بیرۆكەی دروستكردنی بڵندگۆكەكە لەوەوە سەرچاوەی گرت كە كارمەندانی فڕۆكەخانەی تۆكیو كاتێك بە زمانی ژاپۆنی بانگی گەشتیارانیان دەكرد تێنەدەگەیشتن، بۆیە پێویستیان بە ئامێرێكی وا هەبوو كە زمانەكان بۆ وەربگێڕێ، ئەگەر زمانی وەرگێڕانەكە هەروەك ئەوە بێت كە لە وەرگێڕانی گوگل دا دەیبینین دەبێ گوێمان لە شتی سەیروسەمەرە بێت و وەك گاڵتە جاڕی دەچێت..
Top