ماڵەوەت بە كوندەپەپۆ بسپێرە
لەسەردەمی دیجیتالیدا كامێرای چاودێری، بۆ چاودێركردنی كەلوپەل و ماڵ و كۆمپانیا و شوێنە دارایی و ئەمنییەتییەكان زۆر گرنگە، باوی ئەوە نەما كەسێك، یان سەگێك وەك چاودێر و پارێزەری ئەو شوێنانە دابنێت.. شێواز و كاركردنی كامێرا دیجیتالییە چاودێرییەكان جیاوازن.. بۆ نموونە ئەو كوندەپەپۆیەی كە وێنەكەی لێرەدا دەبینن، ئەمە كامێرایەكی چاودێرییە ناوی Uloیە، كامێرا هۆشمەندەكە لەرێگای مۆبایلەوە كۆنترۆڵ دەكرێت، رەنگی چاوەكانی دەگۆڕدرێت، هەروەها كاتێك یەكێك دێتە ژوورەوە سەیری دەكات و بۆ هەرلایەك بڕوات چاوەكانی بەو ئاراستەیەدا سەیری دەكەن، كاتێك هەست دەكات باترییەكەی دادەبەزێت ئاگاداری بەكارهێنەرەكەی دەكاتەوە. بەهۆی موگناتیسێكی بەهێز بەهەموو شوێنێكەوە دەنووسێت.
