تەبلێتە 20 ئینجییەكەی پانــاسۆنیك و سیستەمی ویندۆز 10

تەبلێتە 20 ئینجییەكەی پانــاسۆنیك و سیستەمی ویندۆز 10
تەبلێتە 20 ئینجییەكەی پانــاسۆنیك و سیستەمی ویندۆز 10
   تەبلێت بەرەبەرە شوێنی لاپتۆپی گرتەوە، كێشی كەمە، یەك پارچەیە و هەڵگرتنی ئاسانە و وزەی باتری درەنگ دادەبەزێت ئەمەش هۆكارێكە بۆ ئەوەی كە تەبلێت شوێنی لاپتۆپ بگرێتەوە، لەم دوو ساڵەدا تەبلێتی شاشە مەزنیش لەلایەن كۆمپانیا گەورەكانەوە بەرهەم هاتوون، سامسۆنگ چەند مانگ لەمەوبەر و ئێستاش پاناسۆنیك تەبلێتی 20 ئینجیان بەرهەم هێناوە.
 تەبلێتە 20 ئینجییەكەی پاناسۆنیك بە Toughpad FZ-Y1 ناسراوە، كوالیتی نیشاندان لەو تەبلێتەدا K4 و سیستەمی ویندۆز 10ی لەسەرە، رامی تەبلێتەكە 16 گیگابایتە، داتای خەزن كردنی 512 گیگابایتە. تەبلێتەكە بۆ نەخشەسازان و ئەوانەی كاری گرافیكی یان كاری ئەندازیاری دەگەن گونجاوە.
Top