سكانەر و مۆبایل پێكەوە
پرۆگرام گەلێكی زۆر هەن كە ئەركیان سكانكردنە و تایبەتن بە مۆبایل بە هەموو سیستەمەكانەوە، جگە لەوەش ئامێری تایبەت بە سكان كردن بە مۆبایلیش هەن، یەكێك لەوانە ئامێرێكە بەناوی scan PAD كە بە دانانی مۆبایل لەسەری دەتوانی لەوەی مەبەستە سكان هەڵبگریەوە. تایبەتمەندی ئامێرەكە لەوەدایە كە بەبێ ئەوەی مۆبایلەكە بلەرزێ سكان دەكات. جگە لەو تایبەتمەندییە دەكرێت وەك پایەیەك لەكاتی چاتكردن بە مۆبایل سوودی لێوەربگری.
