لە هەوادا تایب بكە
رەنگە بە خەیاڵیشتاندا نەهاتبێت كە رۆژێك بێت بەبێ كیبۆرد تایب بكەی، بۆ تایبكردن حەتمەن پێویستت بە كیبۆرد دەبێت جا چ مەجازی بێت یان كیبۆردی حەقیقی.. بەڵام بەو ئامێرەی كە لە شێوەی دەستكێش واتە (پەنجەوانە)یەك دەچێت و لە پەنجە دەخرێت، پەنجەوانەی manus كاتێك لە پەنجە دەكرێت بەهۆی هەستەوەرەكانی و تەنیا بە جوڵە پەنجەكان دەكرێت تایب بكەی بەهۆی بلوتوس بە كۆمپیوتەر یا مۆبایل پەیوەند دەدرێت.
