كانگارۆ لە گیرفان بنێ!
هەموومان وشەی كانگارۆمان بیستووە كە ناوی گیاندارێكە و لە ئوسترالیا دەژی، بەڵام لەم دواییەدا وەك كۆمپیوتەرێكی گیرفانی سەركەوتوو دەیناسین..كۆمپیوتەرەكان هەروەك لە چەندین ژمارەی دیكەشدا هەواڵمان لەسەر بڵاوكردوونەتەوە بچوك و بچووكتر بونەوە بەقەد قەڵەمێكیان لێهات، ئیدی كێشەی شوێن گرتنی كۆمپیوتەر نەما.. كۆمپیوتەری kangaroo كە لەلایەن كۆمپانیای lnfocus بەرهەمهاتووە، بەقەد مۆبایلێكی بچوكە یان وەك هاردێكی خاریجی دەچێت، شوێنی دانانی هەموو شتێكی هەیە تەنانەت دەكرێت تەبلێتێكیش وەك شاشە دابنێی. خێراییەكی زۆر باشیشی هەیە، رامەكەی دوو گێگابایتە، شوێنی داكردنیشی 32 گێگابایتە و دەكرێ هەتا 128 گیگابایتیش زیاد بكرێ. ویندۆز 10ی لەسەرە، نرخەكەشی زۆر گران نییە.
