لاپتۆپ یان دیسكتۆپێكی بەهێز
یەكێك لە جیاوازییەكانی نێوان كۆمپیوتەری سەرمێز واتە دیسكتۆپ لەگەڵ لاپتۆپ ئەوەیە كە ئەو سەختە ئامراز و پارچانەی لە لاپتۆپدا بەكار دێن بچووكن و كارایییان وەك كۆمپیوتەری سەرمێز نییە، بەڵام ماوەی دوو ساڵ دەبێت كە كۆمپانیاكانی بەرهەههێنانی لاپتۆپ هەوڵیان داوە لاپتۆپ پێش دیسكتۆپ بكەوێت، كۆمپانیای Eurocom لاپتۆپی جۆری sky X9ی بەرهەم هێناوە، كە كۆمپیوتەری دیسكتۆپ بەهێزترە، چونكە مەزەلبۆردەكەی لە جۆری Z170یە. چوار ناوەكییە، شەپۆلی خێرایی 4 گیگاهێرتزە. رامەكەی 64 گیگابایتە. كارتی گرافیكی 8 گیگابایتە. شاشەكەی 17.4 ئینجە بە كوالیتی full HD و هەروەها 4K هاردی داكردنی داتاكانی 5 ترابایتە، خەزنكردنی خەیاڵی! كیبۆردەكەی دوگمەكانی بە 7 رەنگ دەگۆڕدرێن. بۆ لاپتۆپێكی وا باترییەكی زۆر بەهێزیش هەیە.
