كانۆن و داهێنانێكی گرنگ لە جیهانی كامێرادا
كۆمپانیای ژاپۆنی كانون (canon) بۆ ئەوانەی لەگەڵ كامێرا ئاشنان ناوێكی نامۆ نییە. لە دوا داهێنانی خۆیدا كۆمپانیای ناوبراو رادەگەیەنێت كە كامێرایەكی بە كوالیتی 250 میگاپیسكل بەرهەم هێناوە، بە بۆچوونی كۆمپانیا دەكرێت لە لە فڕۆكەیەك كە بە خێرایی دەڕوات نووسراوەكانی سەر فڕۆكەكە لە مەودای 18 كیلۆمەترییەوە بە جوانی نیشان بدات. دیارە تایبەتمەندی نیشاندانەكە لە تۆماركردنی وێنەكاندا نییە، بەڵكو لە جیهانی فیلم هەڵگرتنەوەشدا زۆر گرنگە، چونكە ئەو فیلمانەی بەو كامێرایە دەگیردرێن 30جار زیاتر گەشتر و روونترن لە فیلمانەی بە كوالیتی K4 دەگیردرێن.
كانۆن پێیوایە كامێراكەی دەكرێت لە بەشی ئەمنییەتی و چاودێریدا سوودی گرنگی لێببیندرێ.
