پرۆگرامێك بۆ گەڕاندنەوەی وێنە سڕاوەكان
پرۆگرام گەلێك هەن بۆ گەڕاندنەوەی وێنە سڕاوەكان، رەنگە هەموویان بەو جۆرەی پێویستە وانەبن، پرۆگرامی SD card photo recovery pro لە ریزی پرۆگرامە سەركەوتووەكانی ئەو بوارە دێت، ئەم پرۆگرامە هەروەك لە ناوەكەی را دیارە دەتوانێت وێنەی سەر كارت میمۆرییەكان بگەڕێنێتەوە، چونكە ئەو راستییە بزانن هەر فایلێك جا وێنە بێت یان دەق بێت بەیەكجاری لە میمۆریدا ناسڕێتەوە و بەهۆی پرۆگرامگەلێك دەتوانی بیانگێڕیەوە. پرۆگرامی ناوبراو زیاتر بۆ مۆبایل و میمۆری بچووك و كارت میمۆرییە.
