فڕین لەسـەر زەوی
هەر لە سەرەتاوە ئارەزووی مرۆڤ ئەوە بووە كە بتوانێت بفڕێت، ئەوەش بۆتە هۆی داهێنانی ئەو دەیان ئامرازەی كە ئەركی فڕین ئەنجام دەدەن، لەم دواییەدا ئامرازێكی دیكە داهێنراوە كە بە Hoverhoard ناسراوە، ئەم ئامرازە وەك (ئیسكێت) دەچێت، بەڵام جیاوازییەكەی ئەوەیە بەهۆی سوود وەرگرتن لە سیستەمی دەنگ مەودای ئامێرەكە لەگەڵ شەقام دەناسێ و تۆزێك لە زەوی بەرز دەبێتەوە، بە جۆرێك كە كاتێك تاسەیەك هاتە پێش، ئامرازەكە بەو بەرزبوونەوەی رێگری دەكات لە كەوتنی بەكارهێنەرەكەی.. ئامێرەكە لە ماوەی چارەگە كاتژمێرێكدا شەحن دەبێتەوە و دەكرێت 20 كیلۆمەتر بەكارهێنەرەكەی بە خێرایی 25 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بڕوات. ئامێری ناوبراو پرۆگرامێكی هەیە كە بەهۆیەوە دەكرێت رێژەی شەحنكردنەوەكەی بزانی و خێرایی رۆیشتنەكە دیاری بكەی و ئەو مەودایەی كە رۆیشتووە بزانێ و رەنگی تیشكی گلۆپەكان بگۆڕی و دەنگی مۆسیقا كەم و زیاد بكەی...
