ماڵەوەت بەو پاسەوانە دیجیتالییە بسپێرە

ماڵەوەت بەو پاسەوانە دیجیتالییە بسپێرە
ماڵەوەت بەو پاسەوانە دیجیتالییە بسپێرە

لە جیهاندا گرنگییەكی زۆر بە سیستەمی چاودێری و ئاسایش دەدرێ، كامێرا و ئامێری زۆر گرنگ و گرانبایی بۆ پاراستنی سیستەمی ئەمنیەت داندراوە، بە كورتی بەپێی گرنگی بەشەكە، دەبێ سیستەمی ئەمنییەتی گرنگیش رەچاو بكرێ، بەڵام بۆ ماڵەوە یان كۆمپانیایەكی بچووك پێویست ناكات سیستەمی چاودێری گرنگ دابندرێت.. بۆ نموونە ئامێرێكی وەك angee كێشەكە چارەسەر دەكات. ئەم ئامێرە پێكهاتووە لە كۆمەڵێك سیسنۆری سەرووی سوور و كامێرایەك كە دەتوانێت 360 پلە بە دەوری خۆیدا بسوڕێتەوە. جگە لەوەش مایكرۆفۆنێك كە تەنیا دەنگی خاوەنەكەی دەناسێ..جگە لەوەش سیسنۆرێكی بچووكتر لەسەر پەنجەرە یان دەرگا دادەنرێ و لە رێگای بلوتوسەوە بە سیستەمی سەرەكیییەوە واتە بە ئامێرەكەوە لە پەیوەندی دادەبێ، ئامێرە سەرەكییەكەش بەكارەبا كار دەكات و شەحنیش دەكرێتەوە ئەگەر كارەبا نەما هەتا 8 كاتژمێر كار دەكات. كامێراكە لە تاریكە شەویشدا دەبینێت.
Top