هەم گلۆپە و هەم كامێرای وێنەگرتن

هەم گلۆپە و هەم كامێرای وێنەگرتن
هەم گلۆپە و هەم كامێرای وێنەگرتن

حەز دەكەی ئەگەر لەماڵەوەش نەبی بزانی چ روو دەدات، دیمەنە زیندووەكانی ژوورەكانی ماڵەوە ببینی، پسپۆرانی بواری تەكنەلۆژیای نوێ لەم ماوەیەدا گلۆپێكیان چێكردووە كە جگە لەوەی ماڵ رووناك دەكاتەوە و كامێراشە وێنە و فیلمیش هەڵدەگرێتەوە، گلۆپی snap هێڵی ئینتەرنێت وەردەگرێ و بەهۆی پرۆگرامێكەوە دەكرێت لە رێگای دوورەوە كۆنترۆڵی بكەی.. كوالیتی كامێراكە HDیە و جگە لەوەش شوێنێكی مەجازی لە ئینتەرنێتدا هەیە بۆ هەڵگرتن و داگرتنی وێنە و ڤیدیۆییەكان، كامێراكە بە تەڕبوون تێكناچێت و هەستیاریشە بە هەر جوڵەیەك لەدەوروبەری بێت بۆیە دەكرێت وەك كامێرای چاودێریش سەیری بكرێت. كامێراكە 140 پلە دەسووڕێت و مایكێكیشی هەیە كە دەكرێت دوو لایەنە قسەی پێبكرێت.
Top