چەند رێنماییەك بۆ كــڕینی كاتژمێری سمارت

چەند رێنماییەك بۆ كــڕینی كاتژمێری سمارت
چەند رێنماییەك بۆ كــڕینی كاتژمێری سمارت

كاتژمێرە هۆشمەندەكان لەم چەند ساڵەدا لە جیهانی دیجیتالیدا جێگای خۆیان گرتووە، هەربۆیە كۆمپانیا مەزنەكانی بواری بەرهەمهێنانی ئامێری دیجیتالی بە چڕی خەریكی بەرهەمهێنانی كاتژمێری سمارتن. كاتژمێرە سمارتەكان، توانای كۆنترۆڵ كردنی مۆبایل، بڵاوكردنەوەی مۆسیقی، كۆنترۆڵ كردنی دوگمەی وێنەكێشانی كامێراكان، فەرمانە دەنگییەكان، توانای بینینی پەیوەندییەكان و كورت پەیامەكان، رۆژ بە رۆژ تواناكانی كاتژمێرە سمارتەكان زیادتر دەبن. بۆ كڕینی كاتژمێرێكی سمارت پێویستە بزانی بۆ چ مەبەستێكتە. كێشەی سەرەكی كاتژمێرە سمارتەكان باترییەكەیانە كە زوو دادەبەزێت. ستایلی جوانیش رۆڵێكی گرنگ دەبینن لە سەرنج راكێشانی بەكارهێنەرانی كاتژمێرە سمارتەكان. ركابەری نێوان كۆمپانیاكانی وەك ئەپل، سامسۆنگ، سۆنی.. مۆتۆرلا بۆ بەرهەمهێنانی كاتژمێری سمارت بەردەوامە، گرنگترین رۆڵی كاتژمێرە سمارتەكان لە بواری تەندروستی و لەش جوانی و كەمكردنەوەی كێشدایە، چونكە بەهۆی ئەوانە دەزانرێ چەند هەنگاوت پێواوە، لێدانی دڵت چۆنە، چەندە كالۆریت سووتاندووە...
Top