لە داهاتوودا هەموو ماڵێك پێویستی بەو ئامێرەیە
ئەو ئامێرەی دەیبینن پەمپ نییە بۆ هەوا لێدان، بگرە ئامێرێكە بۆ هۆشمەند كردنی ماڵەوە. ئامێری lvee پەیوەندی دەبێت بە هەموو قفڵ و كلۆنەكانی ماڵەوە، ئامێرە ئەلكترۆنییەكان و كەش و هەوای ماڵ و تەنانەت دەكرێت بەهۆیەوە تەلەفۆن بۆ كەسێكی دیاریكراویش بكەی.. لەوانەش گرنگتر كاتێك بەكارهێنەركەی نیازی هەیە گەشتێك بكات، چۆنییەتی قەرەباڵغ و ترافیكی رێگاكان رادەگەیەنێ، زانیاری لەبارەی كەش و هەوا یان هەر پرسیارێكی تر كە هەیە لێی بپرسی..
ئامێری lvee بەكارهێنەرەكەی دەتوانێ فەرمان دەنگییەكانی تێدا تۆمار بكات، واتە تەنیا بە دەنگ پێی رابگەیەنێ كە تەلەڤزیۆنەكە بكوژێنەوە، یان سپیلێتەكە پێبكە وەك ریمۆت كۆنترۆڵێ بەباشی ئەركەكان ئەنجام دەدات، ئامێرەكە هەتا ئێستاش وەك بیرۆكەیە و بە فرەیی بەرهەم نەهاتووە، كۆمپانیاكانی ئەپل و فەیسبوك ئامادەییان راگەیاندووە بۆ سەرمایەگوزاری لەسەر ئەم ئامێرە...
