كیبۆرد تەبلێتی مایكرۆسۆفت شاشەی لەمسی هەیە
كۆمپانیاكان هەوڵ دەدەن مەودا و جیاوازی نێوان لاپتۆپ و تەبلێت كەم بكەینەوە نەیهڵێن، رەنگە لەمەولا نەزانرێت تەبلێتەكە لاپتۆپە یان لاپتۆپەكەت تەبلێتە، چونكە هەردوو بەشی كیبۆرد و شاشەكە لێك جیادەكرێنەوە.. مایكرۆسۆفت جۆرێك لەو كیبۆرد تەبلێتانەی بەرهەمهێناوە كە شاشەی لەمسیان هەیە..
كیۆردەكە كە بە display cover ناسراوە، شاشەیەكی هەیە لە جۆری e-ink بەكارهێنەر بەئاسانی دەتوانێ هەر بە كیبۆردەكە پرۆگرامە تایبەتییەكان بكاتەوە. جگە لەوەش دەكرێت كیبۆردەكە وەك تەختەیەكی دیجیتالی بەكار بێنی و بە قەڵەمێك كە بۆ ئەو مەبەستە داندراوە ئەوەی پێت خۆش بوو بینووسی و بیكێشیەوە.. كیبۆردەكە بۆ پرۆگرامە گرافیكییەكان بۆ وێنە فۆتۆشۆپ زۆر بە سوودە و دەتوانی بەشە گرنكەكانی پرۆگرامەكە لەسەر شاشەی كیبۆردەكە دابنێی..
