سپیكەری هۆشمەندی سۆنی دیزانێكی جوان و دەنگێكی كەم!
داری دیجیتاڵی نوێ هەر رۆژە میوەیەكی نوێ دەگرێ، هەر رۆژە داهێنانێك دەكەوێتە بازاڕەوە، داهێنانەكانی ساڵی رابردوو دەكەونە ئەرشیفەوە.. سۆنی بە بەرهەمهێنانی سپیكەرێكی نوێ مەبەستییەتی ئەزموونێكی نوێ تاقی بكاتەوە، سپیكەری هۆشمەندی سۆنی، ئەم ئەركانە ئەنجام دەدات، كاتژمێر، بڵاوكردنەوەی مۆسیقا و گۆرانی، نیشاندانی كەش و هەوا جێبەجێكردنی فەرمانەكان بە دەنگ...تاد.
سپیكەرە نوێیەكەی سۆنی كە بە BSP60 ناسراوە، جگە لەو ئەركانەی ئاماژەمان پێدان ستایلێكی جوانی هەیە و بە بڵاوكردنەوەی رووناكی رەنگاورەنگ گۆرانی و مۆسیقاكان دەخاتە سەما و چێژێكی دیكە دەبەخشێ بە بیسەر.. كێشی سپیكەرەكە 350 گرامە و تیرەكەشی 10 سمە، بەڵام خاڵی لاوازی كە زۆر گرنگە ئاماژەی پێبكرێ، كوالیتی دەنگیەتی، كە لەگەڵ ئەوەی چەند ئەركی دیكە ئەنجام دەدات، كوالیتی دەنگی لە خوارێیە وەك سپیكەرێكی ئاسایی دەچێت.. سۆنی ئەوەندەی گرنگی بە دیكۆر و ستایلەكەی داوە، گرنگی بە كوالیتی دەنگی نەداوە..
