بەفرگری سەردەمی دیجیتالی

بەفرگری سەردەمی دیجیتالی
بەفرگری سەردەمی دیجیتالی

هەموو ئامێرێكی ئەلكترۆنی گۆڕانی بەسەرداهاتووە، لە تەلەڤزیۆن و مۆبایلەوە بگرە هەتا دەگاتە بەفرگر و جلشۆر.. هەرچەندە گۆڕانكارییەكان بەوە ناوەستن و لە داهاتوویەكی نزیكدا گۆڕانكاری زیاتریش دەبیندرێت.. كۆمپانیای LG نوێترین بەفرگر (سەلاجە)ی بەرهەم هێناوە كە بە سیستەمی door-in-door واتە دەرگا لەناو دەرگا ناسراوە.. گرنگترین بەشی ئەو بەفرگرانە بەشی پاڵاوتنی ئاویەتی.. بەفرگرەكە كاتێك ئاوێكی تێدەنێی بۆ ساردبوون، جگەلەوەی ساردی دەكات، بە سیستەمی زۆر پێشكەوتووی پاڵاوتنیشدا تێپەڕ دەبێت.. سیستەمی پاڵاوتنەكە بە سێ قۆناغدا تێپەڕ دەبێت، بەهۆیەوە گەردیلەی بچووكتر 0.1 مایكرۆش لەناو دەبات.. سیستەمی پاڵاوتنەكە، كێلسی ناو ئاو، مادەی كانزایی قورس، گەردیلە و باكتری ئاو لەناو دەبات و ئاوێكی پاك و زوڵاڵت پێدەبەخشێ، دوای ئەوەش سیستەمی لابردنی بۆنی ناخۆشی ئاوشی هەیە، ئاوەكە تەنیا سارد ناكات بەڵكو دەیكات بە پارچە سەهۆڵی ورد، بەكارهێنەر دەتوانێ ئاوەكەی چەند سارد بێت و پلەكەی چەند بێت دیاری بكات، یان حەز دەكات سایزی پارچە سەهۆڵەكان دیاری بكات..
سەلاجەكە لە چوار بەش پێكهاتووە، هەركامیان سەربەخۆ دەكرێنەوە بۆ ئەوەی كە هەوای ساردی ناو بەفرگرەكە بە فیڕۆ نەڕوات.. بەفرگرەكە بە چەند بەش دابەش بووە، وەك بەشی گۆشت و، بەشی میوە، بەشی خواردەمەنی وەك ماست و پەنیر و شیر.. بەشی دەرمان و..تاد، هەتا تێكەڵ پێكەڵییەك لە دانانی كەلوپەلەكان نەیەتە پێش..
Top