كیبۆردێكی بچووككە لە گیرفاندا جێ دەبێتەوە
كیبۆرد چ بۆ كۆمپیوتەر و چ بۆ مۆبایل گرنگی خۆی هەیە، بەتایبەتی بۆ كۆمپیوتەر و ئەگەر نیازت هەبێ ئەركی تایب بكەی یان بۆ مۆبایل ئەگەر نیازی چاتكردنت هەیە.. كۆمپانیای zagg لەم دواییەدا كیبۆردێكی بەرهەم هێناوە كە تایبەتە بۆ مۆبایلە هۆشمەندەكان. كیبۆردەكە زۆر وەك كیبۆردی كۆمپیوتەر دەچێت، بەڵام دەنوشێتەوە و لە گیرفاندا جێگای دەبێتەوە كیبۆردەكە هەتا دوو ساڵ شەحنكردنەوەی ناوێت.
