كاتژمێری هۆشمەند بۆ نابینایان

كاتژمێری هۆشمەند بۆ نابینایان
كاتژمێری هۆشمەند بۆ نابینایان

لەم چەند ساڵەدا كاتژمێرە سمارتەكان پەرەیان سەندووە. ئەو كاتژمێرانە هەر بەناو كاتژمێرن، ئەگینا چەندین ئەركی گرنگ ئەنجام دەدەن، وەك وەڵامدانەوەی پێوەندییەكان، خوێندنەوەی ئیمێلەكان. پرۆگرامەكانی تایبەت بە وەرزشكردن و كەمكردنەوەی كێش تاد. نابینایان ناتوانن وەك پێویست سوود لەو كاتژمێرانە وەربگرن، لەم دواییەدا كۆمپانیایەكی كۆری كاتژمێری هۆشمەندی بەناوی (dot) بەرهەم هێناوە كەتایبەتە بە نابینایان، بەهۆی ئەم كاتژمێرەوە نابیناكان دەتوانن كتێبە دیجیتالییەكان بخوێننەوە، چونكە كتێبەكان بە خەتی برێل كە خەتی تایبەتی نابینایانە دەگۆڕدرێن.
Top