فیسبوك لە هەوڵدایە ئینتەرنێت بكاتە خۆڕایی
چەند ساڵێكە گوگڵ لە هەوڵێكی جیدی دایە كە ئینتەرنێت بۆ هەموو جیهان، بەتایبەتی بۆ شوێنە دووردەست و وڵاتە هەژارەكان بكاتە خۆڕایی، ئەویش لە رێگای باڵۆنی گەڕۆكەوە، بەڵام هەتا ئێستا سەركەوتنی بەدەست نەهێناوە. فەیسبووكیش نیازی هەیە رێگایەكی دیكە تاقی بكاتەوە بۆ ئەوەی ئینتەرنێت بكاتە خۆڕایی ئەویش لە رێگای تیشكی لەیزەرەوە.
وەك ئاماژەی پێدرا هەوڵەكەی گوگل رێگای بەرزكردنەوەی باڵۆنی گەڕۆك بوو، بەڵام فیسبووك لەرێگای مانگی دەستكرد، فڕۆكەی بێ سەرنشین و لەیزەر بەنیازە ئەم ئامانجەی بێنێتە دی، بەجۆرێك مانگە دەستكرد و فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان ئامێرە لەیزەرییەكانی تایبەت بە بەخشینی ئینتەرنێت لە هەموو جیهان بڵاو ببنەوە، بەڵام گوگل و فەیسبووك تا چەند دەتوانن ئەم ئامانجە بێننە دی و ئینتەرنێتی بە خۆڕایی لەهەموو جیهاندا بڵاو بكەنەوە.
