قەوان سەرلەنوێ دەگەڕێتەوە

قەوان سەرلەنوێ دەگەڕێتەوە
قەوان سەرلەنوێ دەگەڕێتەوە
بەرلەوەی كاسێت بەرهەم بێت، لە زۆر كۆندا بازنەیەكی گەورەی رەشی گەورە هەبوون كە پێی دەگوترا، قەوان، یا واتا زانستییەكەی “vinyl”. قەوان یەكەم ئامێر بوو كە دەنگیان لەسەر تۆمار كرا، وەك دەڵێن یەكەم قەوانی گۆرانی كوردییش گۆرانییەكانی سەید عەلی ئەسغەر كوردستانی و كاوێس ئاغا بوون. لە حەفتاكان بەولاوە ئیدی قەوان كۆكرایەوە و كاسێت ریكۆردەر جێگای گرتەوە. بەڵام لەسەردەمی تەكنەلۆژیای نوێدا قەوان بە بەرگێكی دیكەوە گەڕاوەتەوە. قەوانی دیجیتالی! لە قەوانە دیجیتالییەكەدا لەبری دەرزی لە هەستەوەرێكی دیجیتالی سوود وەردەگیردرێت. خودی ئامێرەكەش لە داری گوێز دروستكراوە و جگە لەوەش ریمۆت كۆنتڕۆڵیشی لەگەڵدایە.
Top