گوگل خولی رۆژنامەنووسی دەكاتەوە
مژدەیەك بۆ ئەوانەی كە حەزدەكەن لە خولی رۆژنامەنووسیدا بەشدار بن، كۆمپانیای گوگل خزمەتگوزارییەكی نوێی كردۆتەوە بۆ ئەو فێرخوازانەی كە نیازیان هەیە لە خولەكانی رۆژنامەنووسیدا بەشداربن. بە وتەی بەڕێوەبەری گوگل، گشت رۆژنامەنووسەكانی جیهان دەتوانن لەو خولانەدا بەشدار بن. وانەكان لە بواری، توێژینەوە، راپۆرت ئامادەكردن، ئامادەكردنی هەواڵ لە ماس میدیاكاندا. ئەوانەی حەز دەكەن بەشدار بن سەر لەم ئادرەسە بدەن newslab.withgoogle.com و سوودمەند دەبن لە وانەكان كە لەلایەن گروپی رۆژنامەنووسی، بەریتانی، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئەمەریكاوە ئامادە كراوە.
