قەڵەمیش مرۆڤ دەكوژێت

قەڵەمیش مرۆڤ دەكوژێت
قەڵەمیش مرۆڤ دەكوژێت

قەڵەم، یان پێنووس كە هەمیشە وەك گرنگترین ئامرازی خوێندن و فێركردن سەیر كراوە و تەنانەت یەزدانیش سوێند بە قەڵەم دەخوات.، شاعیرانی كورد زۆربەیان هانی منداڵی كوردیان داوە كە قەڵەم وەك چەك بەكار بێنن، زمانی قەڵەم هەمیشە باشتربووە لە زمانی چەك، ئەگەرچی كاریگەرتریش بووە. لەم سەردەمەدا بە راستی چەك و قەڵەم تێكەڵ بە یەك كراون، ئەگەر سبەی قەڵەمێكت دی جوان سەیری بكە، نەكا چەكێكی مرۆڤ كوشتن بێت.
سەیری ئەم پێنووسە بكەن لە بری حیبر گوللـەی دەچێتە سەر و مرۆڤ دەكوژێ، ئەم چەكە قەڵەمە بۆ كاری تیرۆریستی بەكاردێت و گوللـەیەكی دەچێتە سەر، هەرچەندە مەودای گوللـەكەی زۆر ناڕوات، بەڵام لە نزیكەوە مرۆڤ دەكوژێت.
Top