پولارید كامێرایەكی زۆر بچووك بەرهەم دێنێ

پولارید كامێرایەكی زۆر بچووك بەرهەم دێنێ
پولارید كامێرایەكی زۆر بچووك بەرهەم دێنێ
ئایا كامێرای پولاریدتان لە بیر ماوە، ئەو كامێرایانەی كە هەتا ساڵەكانی هەشتاكان زۆر باو بوون، وێنەكانی ئەو كامێرایە پێویستیان بە تاقیگەی شوشتنەوە نەبوو، هەر ئەوكات كە وێنەت دەگرت، كامێراكە وێنەكەی دەدایەوە، ئێستاكە نوێترین ڤێرژنی كامێرای ناوبراو بەرهەم هاتووە كە بە +cube ناسراوە، گرنگترین گۆڕانكاری لەم كامێرایەدا ئەوەیە كە دەتوانێت وێنەكانی سەر مۆبایل و تەبلێت بەهۆی سیستەمی وای-فای وەربگرێت. قەبارەی و سایزی كامێراكە تەنیا 35 ملمی چوارگۆشەیە. هەموو تایبەتمەندییەكی كامێرای هەیە، بەڵام ئەوەندەیە شاشەیەكی نییە كە بتوانی بەهۆیەوە سەیری وێنەكان بكەی.
Top