رۆبۆت دەبێتە ئەندامێكی خێزان

رۆبۆت دەبێتە ئەندامێكی خێزان
رۆبۆت دەبێتە ئەندامێكی خێزان
لەمێژە هەوڵ لە ئارادایە كە رۆبۆت شوێنی مرۆڤ بگرێتەوە و ئەركەكانی مرۆڤ سووكتر بكات. لەم دواییەدا كۆمپانیایەكی ژاپۆنی رۆبۆتێكی بەناوی pepper بەرهەم هێناوە كە دەكرێت وەك ئەندامێكی ماڵەوە سەیر بكرێت و هاونشینێكی باش بێت و هەستەكانی خۆتی لەلا دەرببڕی و تێت بگات. رۆبۆتەكە بەیانيیان زانیاری لەبارەی كەش و هەوا بڵاو دەكاتەوە و پاشان نوێترین هەواڵەكان دەخوێنێتەوە. رۆبۆتەكە چەند مانگێك دەبێت بەرهەم هاتووە، بەڵام تازە كەوتۆتە بازاڕ و تەنیا لە خولەكی یەكەمدا هەزار دانەی لێفرۆشراوە. رۆبۆتەكە دەتوانێت وەڵامی پرسیارەكان بداتەوە، تەنانەت لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانیشدا بەشداری بكات.
Top